کەشوهەوای 964
ناوچە شاخاوییەکان
چاوەڕێی بەفر و باران بکەن
964+
میدیا گۆران
لە ناوچە شاخاوییەکاندا چاوەڕێ دەکرێت بەفر و باران ببارن و کەشی شارەکان ساردتر دەبێت.
بە پێی بەشی پێشبینیی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک دادەبەزیت، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری هەیە لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفر و باران ببارن.
کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ شەممە 3.2.2024
خێرایى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )کم/س .
ئاراستەی با / باشوورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم
پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ شەممە 3.2.2024
هەولێر : 12
سلێمانی : 8
دهۆک : 10
کەرکوک : 13
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 10
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 1-
گەرمیان : 14