سکاڵاکارێک قسە بۆ 964 دەکات

یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی هەشتەم دانیشتن لەسەر ئەو سکاڵایە ئەنجام بدات، کە دوو سکاڵاکار لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دادگاکە تۆماریان کردبوو.

سکاڵاکە لە لایەن هەریەکە لە زیاد جەبار، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمار کراوە.

زیاد جەبار، کە یەکێکە لە سکاڵاکارەکان بە 964ـی راگەیاند، هیوادارە لە هەشتەم دانیشتندا دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر دۆسییەکەیان بدات، “دەمانەوێت دادگا ئەو بڕیارە بدات کە ئێمە سکاڵامان لەسەری تۆمار کردووە”.

وتیشی، “ئێمە سکاڵاکەمان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی هەرێم و حکومەت تۆمار کردووە و داوامان کردووە مادەکانی یەک، نۆ، 15، 22 و 36 لە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمدا بە نادەستووری دابنێت”.

ئەو مادانە پەیوەستن بازنەکانی هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لەناو یاسای ژمارە یەکی ساڵی 1992ـی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.

“هێشتا نازانم خۆم دەتوانم ئامادە بم لە دادگا یان نا، بەڵام خۆشم لەوێ نەبم پارێزەرەکەم لەوێ دەبێت”، ئەوەش قسەی زیاد جەبارە.

دادگای فیدڕاڵی لەبارەی داخستنی ماڵپەڕە نەشیاوەکان کۆد...

دادگای فیدڕاڵی لەبارەی داخستنی ماڵپەڕە نەشیاوەکان کۆدەبێتەوە