یونسێف

17 هەزار منداڵ لە غەزە بێ سەرپەرشت ماونەتەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ هەینى، نووسینگەی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی خان یونس کە خەڵکی زیاتری ناچار کردووە ئاوارە ببن، رێکخراوی یونسێف ئامارێکى مەترسیداری لەبارەى منداڵانى غەزەوە ئاشکرا کردووە.

جێنس لارکێ، وتەبێژى نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی رایگەیاند، لەو دوو ملیۆن و 300 هەزار کەسەی لە غەزە ئاوارە بوون، زیاتر لە نیوەیان لە چادرگە کاتییەکان و بینا گشتییەکاندا پەنایان گرتووە کە هیچ خزمەتگوزارییەکى تێدا نیە.

لەبارەى بارودۆخى منداڵانیشەوە، ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە هاوکاریکردنی منداڵان (یونسێف)، مەزەندەى کردووە، 17 هەزار منداڵ لە غەزە بێ سەرپەرشت ماونەتەوە یان لە خێزانەکانیان دابڕاون.

یونسێف، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆى ئەو بارودۆخەوە نزیکەی هەموو منداڵان غەزە پێویستیان بە پشتیوانی تەندروستی دەروونی هەیە.

لاى خۆیەوە، جۆناسان کریکس، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یونیسێف ، وتویەتى”منداڵانى غەزە نیشانەکانی وەک ئاستی زۆر بەرزی دڵەڕاوکێی بەردەوام، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و نەتوانینى خەوتن، دەخەنەڕوو و هەر جارێک گوێیان لە دەنگى تەقینەوەیەک دەبێت دەترسێن و شۆک دەبن”.

ئیسرائیل لە غەزە ناكشێتەوە و ناتەنیاهۆش هەڕەشەی لەسەر...

ئیسرائیل لە غەزە ناكشێتەوە و ناتەنیاهۆش هەڕەشەی لەسەرە