هۆکارەکەی چییە؟
نەوت هاتەوە خوار 80 دۆلار
964+
توانا نەقی
لەگەڵ بەردەوامیی کێشەکانی دەریای سوور و دواى پێکانى کەشتییەکى نەوتهەڵگر بە مووشەکێکى چەکدارە حوسییەکان، نرخى نەوت ناجێگیرە و یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆسەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە.
ئەمڕۆ هەینی نرخى نەوتى خاوى برێنت هەرچەندە لەچاو داخستنی بازاڕی دوێنێدا بە رێژەی 0.35% بەرزبووەتەوە بەڵام نرخەکەی هاتووەیە خوار 80 دۆلار و بە 79 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچی نەوتى سوکى تەکساسیشە هەر بەرمیلێکى بە 74 دۆلار و 17 سەنتە و بە رێژەى 0.40 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
پێدەچێت ئۆپیک پڵەس له چەند هەفتەى داهاتوودا بەرهەمهێنانى نەوت بۆ مانگى نیسان و دواتریش یەکلایى بکاتەوە، چونکە کۆبوونەوەکە زۆر زوو بەڕێوە دەچێت بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتى بەرهەمهێنانى زیاتر.