لەلایەن ئامۆزاکەیەوە
هاوڵاتییەک لە بازاڕى ناحیەى لەیلان کوژرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەناو بازاڕی ناحیەى لەیلان لەپێش چاوی خەڵک، هاوڵاتیەکى تەمەن 45 ساڵ بە دەستڕێژى گوللە کوژرا، بەوتەى پۆلیس، بکوژەکە بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵاتووە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی لەیلان بە 964ـی وت، “کوژراوەکە لەگەڵ ماڵى ئامۆزایەکى کێشەی زەوی و زاری هەبووە و پێشتریش سکاڵایان لە دژى یەکترى تۆمار کردووە، بەڵام ئێوەرەی ئەمڕۆ یەکێکیان ئەوەی دیکە لەناو بازاڕی ناحیەکە داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەبەر چاوى خەڵکەوە کوشتوویەتی”.
بەوتەى سەرچاوەکەى پۆلیس، بکوژەکە تائێستا دەستگیرنەکراوە و بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵاتووە.
ناحیەی لەیلان بە دوورى 19 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی کەرکوک و دانیشتوانەکەی لە هەردوو نەتەوەى کورد و تورکمان پێکدێت.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح
ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەستگیرکرا
پێداچوونەوە- وریا فەتاح