وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە

دەوامی قوتابیانی پۆلی 12 درێژکرایەوە و تاقیکردنەوەیان دواخرا

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ نوێنەری قوتابیانی پۆلی 12 لەپارێزگای سلێمانی سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کردووە و لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆبونەتەوە، بڕیاردراوە ئەو قوتابخانانەی بایکۆتیان کردووە 45 رۆژ دەوامیان بۆ درێژبکرێتەوە و ئەو کاتەی خولی دووەمی پۆلی 12 بەڕێوەدەچێت لەمانگی 8 ئەوان خولی یەکەم تاقیکردنەوە دەکەن.

دیاکۆ جەلال نوێنەری قوتابیانی پۆلی 12 بە 964ی وت، ئەو قوتابخانانەی بایکۆتیان کردووە و چەند مانگێکی خوێندنیان فەوتاوە 45 رۆژ دەوامیان بۆ درێژ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی فریای تەواو کردنی مەنهەجی خوێندن بکەون.

باسی لەوەشکرد، ئەو قوتابخانانەی لە 13.9 و مانگی 10 دەوامیان کردووە ئاسایی لە 3.6.2024 دەست دەکەن بە تاقیکردنەوە.

بەگوێرەی قسەی نوێنەری قوتابیانی پۆلی 12، وەزیری پەروەردە بڕیاری نەداوە بۆ کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن، 3.8.2024 خولی یەکەم تاقیکردنەوە بکەن و لە خولی دووەمدا 15.9.2024 رۆژ نا رۆژێک تاقیکردنەوە دەکەن.

نوێنەری قوتابیانی قۆناغی 12ـی سلێمانی لەگەڵ وەزیری پەر...

نوێنەری قوتابیانی قۆناغی 12ـی سلێمانی لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆدەبنەوە