بە گرێبەست
سایلۆی کەلار پێویستی بە 58 کەسە
964+
ئەحمەد مستەفا
بە شێوەی گرێبەست 58 کەس بۆ سایلۆی کەلار دادەمەزرێندرێن، بەڕێوەبەرەکەی بە 964ی وت، “لە سەرجەم بەشەکان کارمەندمان دەوێ و مەرجی چالاکی و دەستپاکی دەبنە مەرجی بنەڕەتی وەرگرتنیان”.
گرێبەستەکە حکومییە و ساڵانە، بە گوێرەی توانای دارایی حکومەت و چالاکی کارمەندەکە نوێ دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 6.7.2024، کاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار بە 964ی وت، “لە شۆفێر، پاسەوان، ژمێریار، کارگێڕی و سەرجەم بەشەکانی دیکەی هەیکەلی سایلۆ کارمەندە بە گرێبەست وەردەگرن”.
مەرجە ئەو کەسانە دانیشتووی قەزای کەلار بن، بڕوانامەی ئامادەیی، دبلۆم و بەکالۆریۆس یان هەبێت، موچەکانیان تا 500 هەزار و بەپێی بڕوانامەکانیان دەبێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار وتی، “خوازیاران بۆ پێشكهشكردنی فۆرمی دامهزراندن بهشێوهی گرێبهست بۆ سایلۆی كهلار و خوێندنهوهی مهرجهكانی پێشكهش كردن و شێوازی خاڵبهندی كردن، دەتوانن لە رێگەی فۆڕمی ئەلیترۆنی داوا پێشکەش بکەن”