ترێندی 964
مام جەلال بە گۆرانی دڵی گەنج و پیری دوزخورماتووییەکان خۆشدەکات
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
جەلال حاجی فارس، پیاوێکی بەتەمەنی دانیشتووی دوزخورماتووە و خەمەکانی ژیانی رۆژانەی بە گۆرانی دەردەبڕێت و بە مام جەلال ناسراوە.
مام جەلال رۆژانە بە شەقام و بازاڕ و کۆڵانەکانی شارەکەی پیاسە دەکات و تاو تاویش منداڵ و گەنج بانگی دەکەن و داوای گۆرانی و مەقامی لێدەکەن، لە لێدوانێکی تایبەت بە ترێندی 964 وتی، “بەو شێوازە وردە وردە خەمەکانی ژیانم دەڕەوێنەوە، لە کۆتاییەکانی تەمەنمدام و حەزدەکەم بتوانم بەو هونەرە دڵی گەنج و پیری نیشتمانەکەم خۆش بکەم”
جگە لە دوزخورماتوو مام جەلال زۆر کات بۆ بۆنەکانی تری شارەکانی کوردستان بانگێشتی دەکەن تا گۆرانیان بۆ بڵێت
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح