فرۆشتنی بوتڵی غازی ماڵان _ وێنە: 964
غاز بە هەشت هەزار و 500 دینارە
چەند بڕیارێک لە لیژنەی سوتەمەنی هەڵەبجەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی هەڵەبجە نرخی یەک بوتڵ غازی ماڵانی بە هەشت هەزار و 500 دینار جێگیرکرد، دەبێت تەنیا بریکارە فەرمییەکانیش بچنە ناو کارگەکانی غازەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31.1.2024، قایمقامیەتی هەڵەبجە چەند بڕیارێكی سەبارەت بە دابەشکردنی غاز، کاتی دابەشکردنی غاز بەسەر بریکارەکان بڵاوکردەوە، کە لیژنەی سوتەمەنی ناوەندی پارێزگاکە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان گەیشتوون پێی.
بڕیارەکان بەم جۆرەن، کاتی دابەشکردنی غاز لە کارگەکانی غاز لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت، هەروەها تەنیا بریکاری فەرمی بۆی هەیە، بچێتە ناو کارگەی غاز.
هاوکات، دەبێت سەرەتا بریکارەکان بڕە غازی دیاریکراوی خۆیان وەرگرن، لە پاشان غاز بە تاک دابەشبکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا بە نرخی فەرمی ئەویش بڕەکەی هەشت هەزار و 500 دینارە، ئەوەش باسکراوە، بە پێچەوانەوە هەر کارگەیەک پابەندنەبێت بە بڕیارەکان، تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
قایمقامیەتی شارەکە، ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی بۆ گەیاندنی نیگەرانی و سەرپێجی بەردەست خستووە؛
07501117524
07501158867
07501226141
07501049403