لێدوانی جیاواز لەبارەی گەیشتنی پارە لە بەغداوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ 964: هێشتا پارەکە نەگەیشتووە

964+

فەهمی نەبی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە 964ی راگەیاند، تا ئێستا کاتژمێر 4:30 هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەگەیشتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، بەڵام ئەمە لەکاتێکدا وەزیری دارایی لە پرێس کۆنفراسێکدا رایگەیاندووە، بەیانی دابەشکردنی موچە دەستپێدەکەن.

ئەمڕۆ وا بڵاوکرایەوە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 618 ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خستووەتەسەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی، بەڵام بەپێی ئەو سەرچاوە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێشتا پارەکە نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە لە بەغداوە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات.

نزیک دەبێتەوە لە پەنجا رۆژ فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە و لەگەڵ ئەوەدا سێ موچەی ساڵی رابردوو هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

لیژنەى باڵاى فەتوا لە بارەى موچەوە فەتواى داوە؟

لیژنەى باڵاى فەتوا لە بارەى موچەوە فەتواى داوە؟

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کوبوونەوە

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کوبوونەوە