فیلمێکی نوێیە
تابلێتێکی داستانی گێلگامێش دەدزرێت
+964
پەری ساڵح
فیلمی کوردی “گێلگامێش” دوای ساڵێک لە بەرهەمهێنانی لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت و دواتریش دەچێتە فێستیڤاڵە جیهانییەکان.
فیلمی گێلگامێش، ساڵی 2023 بەرهەمهێندراوە و هەریەک لە ئەکتەران بەرزان یونس و گۆران دڵشاد و راگەش کیژان رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن و کارزان کاردۆزی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
ئەکتەری سەرەکی بەرزان یونس لە لێدوانێکدا بۆ964 وتی، “فیلمەکە چیرۆکێکی مرۆڤایەتییە و باس لە دیارنەمانی تابلێتێکی داستانی گێلگامیش دەکات لە مۆزەخانە دیارنامێنێت، پاسەوانێکیش بەڵێن دەدات هەرچۆن بێت دەیگەڕێنێتەوە لە دەستی گرووپێک کە هەوڵی فرۆشتنی دەدەن”.
964 دەزانێت فیلمەکە لە سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و 90 خولەک ماوەکەیەتی و بڕیارە 1.2.2024 لە سینەماکانی هەولێر و سلێمانی نمایش بکرێت، بۆ یەکەمجاریشە فیلمێکی کوردی بە لێنزی ئانەمۆرفیک وێنە بگیرێت.