دیمهنێكى پەیمانگای ھیوای نابیستان له سلێمانى ... وێنه: راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى كار
"په‌روه‌رده و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى" كۆنووسێك ئیمزا ده‌كه‌ن
چاره‌نووسی پەیمانگەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت یه‌كلاده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆنووسێك ئیمزا بكه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسی ئه‌و په‌یمانگایانه‌ى كه تا‌یبه‌تن به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئاریان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زیرى كار و په‌روه‌رده‌وه كۆنووسێك له‌باره‌ى ئه‌م په‌یمانگایانه‌وه ئیمزا ده‌كرێت، كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌م په‌یمانگایانه سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بوونه.
وتیشی “ناكرێت ئه‌و په‌یمانگایانه سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار بن، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده لایه‌نى فه‌رمى و تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى خوێندنه”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆبونەوەیه‌كیان ئه‌نجامدا و تیایدا باس لە پەیمانگەکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کرا و به‌پێویست زاندرا ئه‌م په‌یمانگایانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه سه‌رپه‌رشتی و چاودێری بكرێن.