هه‌ر فه‌رمانبه‌رانی رۆژن

پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ شه‌وانه‌ش ده‌وام ده‌كه‌ن

964+
هۆگر عه‌دنان – چه‌مچاڵ

نووسینگه‌ی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ، شه‌وانه‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان رایی بكه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی ده‌ڵێت، شه‌فتی جیاوازیان نییه‌ و هه‌ر فه‌رمانبه‌رانی رۆژن و خۆبه‌خشانه‌ كار ده‌كه‌ن.
دڵشاد مه‌لاعوبێد، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ به‌ 964ی راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی موچه‌، تیمه‌كه‌ی شه‌وانیان خۆبه‌خشانه‌ كار ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی شه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ده‌وام و مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
وتیشی، رۆژانه‌ زیاتر له‌ 200 مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن و نزیكه‌ی 300 پاسپۆرتیش به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌نه‌وه‌.
دڵشاد مه‌لاعوبێد ده‌ڵێت، له‌ چه‌مچه‌ماڵ نه‌خۆش زۆرن و پێویستیان به‌ پاسپۆرته‌ بۆ سه‌فه‌ركردن، جگه‌ له‌وه‌ش وه‌رزی عه‌مره‌یه‌ و هاوڵاتیان بۆ گه‌شتی عه‌مره‌ پێویستیان به‌ پاسپۆرته‌.

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەبێ نۆرەگرتن لە پاسپۆرتی سلێمانی 100 هەزاری زیادە بدە و...

بەبێ نۆرەگرتن لە پاسپۆرتی سلێمانی 100 هەزاری زیادە بدە و پاسپۆرتەکەت وەرگرەوە