سەرمایەدارێک بۆی دابین کردوون

شارەوانیی سلێمانی بوو بە خاوەنی دوو ئامێری فاریشە

964+

پێشەوا محەمەد

سەرمایەدارێکی شاری سلێمانی ئامێرێکی فاریشەی بۆ شارەوانیی سلێمانی دابین کرد و ئێستا شارەوانییەکە بووەتە خاوەنی دوو ئامێر.

پێشتر شارەوانییەکە یەک ئامێری هەبووە و بەهۆی فراوانی سنوورەکەشیان کارەکانیان بە سستی تێپەڕیوە.

“یەک ئامێری فیراشە بۆ کڕاندن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی زۆر کەم بوو، بۆیە دابینکردنی ئەو ئامێرە کارەکانی شارەوانی لە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکان خێراتر دەکات”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “جگە لە کەمیی ئەو ئامێرە ئێمە یەک کارگەی قیریشمان هەیە و ئەو کارگە قیرەش بۆ ئەو فرانبوونە زۆرەی سلێمانی و زۆریی شەقامەکان کەمە و بەشمان ناکات”.

ئەو ئامێرەی بۆ شارەوانیی سلێمانی دابین کراوە ئەڵمانییە و بە توانای (1900-3i) کاردەکات.

شارەوانیی سلێمانی ساڵی رابردوو بە درێژایی 80 کیلۆمەتر قیرتاوی لە شەقام و کۆڵانەکانی سلێمانیدا کردووە، لەکاتێکدا ساڵی 2022 شارەوانییەکە 50 کیلۆمەتر قیرتاوی کردبوو.

شارەوانیی سلێمانی تا مانگی پێنج قیرتاوکردنی راگرتووە

شارەوانیی سلێمانی تا مانگی پێنج قیرتاوکردنی راگرتووە