ئێمباپێ لە نێوان پاریس و مەدرید خۆی یەکلادەکاتەوە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
پاریس یان مەدرید؟
ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی دەدات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیای ئیسپانی زانیاریی نوێیان له باره‌ی گرێبه‌ستی ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان ئاشكرا كرد.
رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێس بڵاویكرده‌وه، ئێمباپێ به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوو بڕیاری كۆتایی له باره‌ی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێمباپێ دیاریی كردووه بۆ بڕیاردان، له هه‌فته‌یه‌ك زیاتر ناخایه‌نێت.
ئێمباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و ئێستا بۆی هه‌یه بڕیاری له باره‌ی داهاتووی خۆی بدات.
ئێمباپێ زیاتر له نێوان دوو بژاره‌دایه، په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید، یان مانه‌وه له پاریس.