بە سێ ملیار دینار

پڕۆژەیەک ئومێدی چارەسەری کارەبای پیرەمەگروونی هێناوە

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

رێژەی دانیشتووانی ناحیەی پیرەمەگروون زیادبووە و و زیادبوونەکەشی خواستی لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاد کردووە، ئێستا بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی دروستبوون، پڕۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە، زیادکردنی بەشێکە بۆ وێستگەی کارەبای ناحیەکە، لەگەڵ گۆڕەرێک بە توانای 31.5 مێگاوات کارەبا.

عەلادین حەسەن، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دوکان بە 964ی وت، بەهۆی هەبوونی لۆدی زۆر لەسەر فیدەر و وێستگەکانی کارەبای پیرەمەگروون، نەماندەتوانی محاویلەی نوێ دابنێن، بەڵام بەتەواوبونی پڕۆژەکە ئەو گرفتانەمان نامێنێت، وە تێچووی پڕۆژەکە سێ ملیار دینارە.

بە قسەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دوکان بێت، پڕۆژەکە 25 مێگاوات کارەبای دیکە بۆ سنووری وێستگەکە دابیندەکات و توانای پێدانی کارەبای لە رێگەی شەش فیدەرەوە هەیە، تا ئێستا لە 80% کارەکانی تەواو بووە.

ناحیەی پیرەمەگروون لە قەزای دوکان، لە شەش گەڕەک و 47 گوند پێکهاتووە، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاترە لە هەشت هەزار کەس.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە پیرەمەگروون 30 ماڵ گەڕەکەیان چەوڕێژ کرد

لە پیرەمەگروون 30 ماڵ گەڕەکەیان چەوڕێژ کرد

زبڵ پیرەمەگرونی هەراسانکردووە

زبڵ پیرەمەگرونی هەراسانکردووە