بەرگرى شارستانى کۆیە لە شوێنى رووداوەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى مەترسییەکان وێنە: بەرگرى شارستانى کۆیە
نزیک پاڵاوتگەى نەوتى شێواشۆک
لە رووداوێکى هاتووچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا
وریا فەتاح
بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، لە نزیک پاڵاوتگەى نەوتى شێواشۆک، کەسێک لە رووداوێکى هاتووچۆدا گیانى لەدەستدا.
هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە بە 964ى وت،”کاتژمێرى (4:00)ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلیکى غاز (ئێڵ پى جى)، لەسەر رێگای کۆیە-تەقتەق، نزیک پاڵاوتگەی نەوتی شێواشۆک لە کاتى مقەست کردنەوەدا وەرگەڕا و شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا.
هاوکار عەلى کە خۆى چووەتە سەر رووداوەکە بۆ 964 باسى لەوەکرد، شۆفێرەکەى کە خەڵکى چەمچەماڵە، لە شوێنى رووداوەکە گیانى لەدەستداوە و بەهۆى قورسى وەرگەڕانەکەش بە زەحمەت شۆفێرەکەى دەرهێنراوەتەوە.