ئوردن عێراقی لە جامی ئاسیا دەرکرد
دوور لە پێشبینییەکان
عێراق دۆڕا و ماڵئاوایی له جامی ئاسیا كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوور له پێشبینییه‌كان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی ئاسیا ماڵئاوایی كرد و به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن دۆڕا.
یارییه‌كه ئه‌م ئێواره‌یه له قۆناغی 16 كرا و تێیدا گۆڵه‌كانی ئوردن، یه‌زن نعێمات، یه‌زن عه‌ره‌ب و نزار ره‌شدان تۆماریان كرد، گۆڵه‌كانی عێراقیش سه‌عد ناتق و ئه‌یمه‌ن حوسێن تۆماری كرد.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو ده‌ركردنی ئه‌یمه‌ن حوسێن بوو به كارتی سوور، دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی دووه‌می عێراقی له خوله‌می 76 تۆمار كرد، به‌ڵام ناوبژیوان به‌هۆی شێوازی ئاهه‌نگگێڕانه‌كه‌ی كارتی زه‌ردی دووه‌می پێدا و به كارتی سوور كردییه ده‌ره‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئوردنیش له دواخوله‌كه‌كانی یارییه‌كه دوو گۆڵی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی هه‌شت.