کێ ئەم کارەکە دەکات؟

قوتابخانەکانی هەرێم پڕ دەکرێن لە پۆستەری هۆشیاری مافی مرۆڤ

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی مافی مرۆڤ هەڵمەتێکی دەستپێکردووە و لە قوتابخانەکانی هەرێم پۆستەری هۆشیاریی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ هەڵدەواسێت.

دەستەکە هەڵمەتەکەی لە قوتابخانەکانی هەولێرەوە دەستپێکردووە و بڕیارە لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێم ئەو پۆستەرانە هەڵبواسرێن، کە زیاترن لە شەش هەزار و 500 قوتابخانە.

“قوتابییەکان بە خوێندنەوەی ئەو پۆستەرانە لەو مافانە دەگەن، کە هەیانە و ئەوەش هۆشیاریان دەکاتەوە، کە هەر کاتێک مافەکانیان پێشێل کرا قسە بکەن و نەبنە قوربانی”، ئەوە قسەی مونا یاقوو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمە بۆ 964.

دەشڵێت، هەوڵ دەدەن لەگەڵ هەڵواسینی پۆستەرەکان بە شێوەیەکی کرداری و لە رێگەی سیمینار و قسەکردن بۆیانەوە، قوتابییەکان بە مافەکانیان ئاشنا بکرێن تا رێگە نەدەن لە ژێر هەر ناوێک بێت بێبەش بکرێن لەو مافانەی هەیانە.

هەڵمەتی دەستەکە زیاتر قوتابخانە بنەڕەتییەکان دەگرێتەوە.

سەرۆکی دەستەکە دەڵێت، هەڵمەتی گەڕان بەسەر قوتابخانەکاندا و هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لەسەرجەم لقەکانی دەستەکە بەردەوامی هەیە و هەموو ساڵێکیش ئەو کارەیان کردووە.

دەستەی مافی مرۆڤ سکاڵا ئۆنلاینی راگەیاند

دەستەی مافی مرۆڤ سکاڵا ئۆنلاینی راگەیاند