قەزای کۆیە. فۆتۆ: 964
100 لیترە
لە کۆیە نەوت دابەش دەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
لە سنووری قەزای کۆیە دووبارە نەوت دابەش دەکرێتەوە و هەر خێزانێک 100 لیتری بە 31 هەزار دینار پێدەدرێت.
پێشتر تەواوی خێزانەکانی سنووری قەزای کۆیە 200 لیتر نەوتی بە 103 هەزار دینارپێدراوە و ئەوەی ئێستا دێت گەڕی دووەمە.
“دابەشکردنی ئەو 100 لیتر نەوتە هەر لەسەر کۆبۆنی مانگی 12ـی ساڵی رابردووە و پێویستە هاوڵاتیان پارەکە بۆ بریکارەکانی خۆراکیان ببەن بۆ وەرگرتنی نەوتەکەیان”، ئەوە قسەی تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیەیە بۆ 964.
دەشڵێت، نەوتەکە ئامادەیە و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر – کۆیە سەربەرشتی دەکات و “هەر بریکارێک تەواوی پارەی ئەو خێزانانە کۆبکاتەوە کە خۆراکیان بەسەردا دابەش دەکات، راستەوخۆ نەوتەکەی بۆ دەنێردرێت”.
کۆیە 120 هەزار دانیشتووی هەیە، پێنج ناحیە و 180 گوندی لەسەرە.
ئهو بڕه نهوتهى كه كۆیه و سنوورهكهى پێویستییهتى بریتییه له 5 ملیۆن و 650 ههزار لیتر، كه بهسهر 28 ههزار و 250 خێزانى ئهو سنووره دابهش دهكرێت.