خۆپیشاندان و بایکۆت بەردەوامە
کاسبکارانی هەڵەبجە چوونەتە ناو خۆپیشاندانەکان و دەڵێن بازاڕ وەستاوە
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
دوکاندارانی بازاڕی هەڵەبجە چوونەتە پاڵ مامۆستایانی ناڕازی و دەڵێن، بازاڕ و کەسابەتمان بەتەواوی وەستاوە.
بەشی زۆری دوکانەکانی بازاڕی هەڵەبجە داخراون، ئەوان دەڵێن بەهۆی پێنەدانی موچە بەمامۆستا و فەرمانبەران بازاڕ بەتەواوی وەستاوە.
مامۆستایان هوتاف دەکێشن و دەڵێن، تا موچەمان پێ نەدرێت ئامادە نین دەوام بکەینەوە.