لە کەمپی هۆڵ
ژنەکانی چەکدارانی داعش تێنتییان پێ گیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
هێزە ئەمنییەکانی رۆژئاوای کوردستان، زانیاری‌یان هەبووە کە ژنە چەکدارەکانی رێکخراوی داعش بەنیازی “کردەوەی تیرۆرستین”، لە بەرامبەردا سێ قۆناغی گەڕانیان ئەنجامداوە.
لە دواین ئۆپراسیۆندا دەستیان بەسەر برێک تێنتی دا گرت، کە “ژنە چەکدارەکان ئامادەیان کردبوو بۆ کردەوەی تیرۆرستی”.
لە بڵاوکراوەیەکدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان کە 964 راگەیەندراوەکەی بینیون ئاماژەیان بەوەکردووە، لە کەمپی هۆڵ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕێک تێنتیان لە کەرتی پێنجەمی کەمپەکە دۆزییەوە، کە ژنانی بیانی چەکدارانی رێکخراوی داعش تێیدا دەستبەسەرن.
كه‌مپی هۆڵ ده‌كه‌وێته شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، به‌شێك له ژن و منداڵانی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بردرانه ئەو کەمپە كه له نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن، و تا ئێستا به‌رده‌وام له كه‌مپه‌کەدا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێت، و چەندین جار هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده” و ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئه‌منییان له كه‌مپه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان، چه‌ند جارێك داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆییه‌كان کردووە، کە هاوڵاتییه‌كانیان ببه‌نه‌وه وڵاتی خۆیان، چونكه ئه‌و كه‌مپه وه‌ك “بۆمبێكی كات بۆ دانراوه” ره‌نگه له‌هه‌ركاتێك بته‌قێته‌وه و داعش دووباره سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.