بۆ یەکەمجار خانەیەک بۆ بەخشراوەکان دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی – هەولێر
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان خانەیەک بۆ لەخۆگرتنی بەخشراوەکان و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەروونیان هەیە و لەسەر شەقام دەمێننەوە لە قەزای چەمچەماڵ دروستدەکرێت.
خانەکە لەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە کراوەتەوە، ئەمەش یەکەمجارە لەسەر ئاستی کوردستان وەها خانەیەک دەکرێتەوە.
بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ بە 964+ـی وت “خانەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە بەخشراون و نەخۆشی دەروونییان هەیە، دوو خانە دەکرێتەوە، یەکێکیان دەکەوێتە ناحیەی شۆڕش کە بۆ پیاوانە، ئەوی دیکەیان کە هی ژنانە لە سلێمانی یان هەولێر دروستدەکرێت”.
964+ دەزانێت یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان ئەم خانەیە دەکرێتەوە، لە عێراقیش تەنیا یەک خانە هەیە کە لە بەغدادە و ناوی شەماعیەیە.
بەرزان کەریم، روونیکردەوە دەتوانرێت لە هەموو کوردستانەوە ئەو کەسانەی کە بەخشراون و نەخۆشی دەروونییان هەیە و جێگەیەکیان نییە تێیدا بمێننەوە، لەوێ خزمەت بکرێن بهێڵدرێنەوە.
هەشت کەس وەکو کارمەندی ئەو خانەیە کە خۆی دەبینێتەوە لە چوار توێژەر، چوار چاودێر و دوو پاککەرەوە، بەرزان کەریم وادەڵێت.