ژمارەیەک هاوڵاتی کە دەیانەوێت بچن بۆ عومرە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
دەیانبەنە بەغدا
گەشتی ژمارەیەک عومرەکاری سلێمانی کێشەی تێکەوتووە
964+
ژووری هەواڵ
لە سعودیەوە گەشتی ژمارەیەک عومرەکاری کورد، کە دەبوو لە سلێمانی داببەزن، گۆڕدراوە بەرەو فرۆکەخانەی بەغدا، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق و دەستەی فرۆکەوان و دەستەی حەج و عومرەی عێراق هاتوونەتە سەر خەت و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
نوسینگەی رۆژنامەوانی د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەکی تەلەفونی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەر عومەرکارێک لەو گەشتە لە فرۆکەخانە ماوە پەیوەندی بکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەتان: 07702071414
964 پەیوەندیکرد بە نوسینگەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، ئەوان وتیان، “وەڵامیان وەرگرتووە [لەلایەنی حکومەتی عێراق] و بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر دەکرێت”.
“داوامانکرد بەپەلە کێشەی ئەو هاوڵاتیانە چارەسەر بکرێت و بەڕێزەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ سلێمانی، کەمێک بەر لەئێستا وەڵاممان وەرگرت و بە زوترین کات چارەسەر دەکرێت”، نوسینگەی ئەو پەرلەمانتارە وا دەڵێت.