ئەلیانا رۆمانسکی و ترەیسی ئان جاکۆبسۆن - وێنە: کۆشکی سپی
لە کاتی گفتوگۆی کشانەوەیان
ئەمریکا جێگرەوەی ئەلیانا رۆمانسکی لە عێراق دیاری کرد
964+
پێشەوا محەمەد
کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، جۆو بایدنی سەرۆکی وڵاتەکە ترەیسی ئان جاکۆبسنی وەک کاندیدی جێگرەوەی ئەلیانا رۆمانسکی لە عێراق دیاری کردووە تا ببێت بە باڵیۆزی نوێی لەو وڵاتە.
ترەیسی له بواری دیپلۆماتیدا وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له كۆسۆڤۆ، تاجیكستان، توركمانستان و لاتیڤیا كاری كردووه.
له‌دایكبووی ساڵی 1965ـه و به‌كالۆریۆسی له زانكۆی جۆنز هۆبكنز به‌ده‌ستهێناوه و له هه‌مان زانكۆ ماسته‌ری له زانسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رگرتووه.
یه‌كێكه له‌وانه‌ی پێشتر خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای پێ به‌خشراوه و مەدالیای ئاشتی و دیموكراتی و مرۆڤایه‌تیی له كۆسۆڤۆ پێ به‌خشراوه.
ئەلیانیا رۆمانسکی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021ـدا لە لایەن جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکاوە وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دیاری کرا و تا ئێستاش لەو پۆستەدایە.
لە ئێستادا کە ئەمریکا کاندیدی نوێ بۆ باڵیۆزی عێراق دیاری دەکات، عێراق و ئەمریکا لە گفتوگۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەدان لە عێراق.