1 بە 1

ئاکرێ و زاخۆ لە بەردەڕەش یەکسان بوون

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

یانەی ئاکرێ لە یاریگایە نوێیەکەی بەردەڕەش یاری خۆی لەگەڵ یانەی زاخۆ ئەنجامدا و لەکۆتا خولەکەکان توانی یەکسان بوون تۆماربکات.

ئەمرۆ پێنج شەممە، یانەی ئاکرێ لە گەڕی 16خولی نایابی کوردستان لەسەر یاریگای وەرزشی بەردەڕەش میوانداری یانەی زاخۆی کرد.

لە گێمی یەکەمدا و لەسەرەتای یاریەکە یانەی زاخۆ توانی لە رێگەى بیلال عومەرەوە گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات، گێمى یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایى هات.

یانەى ئاکرێ لە گێمى دووەمدا هەوڵى راستکردنەوەى ئەنجامەکەى دەدا، بەڵام کوڕانى زاخۆ سەرسەختانە بەرگرییان لە گۆڵەکەیان دەکر تا لە خولەکى 89ى یارییەکەدا، جابر راز، گۆڵى یەکسانبونەوەى ئاکرێى تۆمارکرد و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایى هات.

لە خولى نایابى کوردستاندا، یانەى ئاکرێ پلەى یەکەمى ریزبەندییەکەى گرتووە و خاوەنى 28 خاڵە، زاخۆش 22 خاڵى هەیە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح