وەزارەتی دارایی وا دەڵێت
“لە رێگەی هەژماری من فەرمانبەران قەرز و سلفەیان پێدەدرێت”
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرۆژەی “هەژماری من” سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و رایگەیاند، لە رێگەی پرۆژەکەوە بانکە تایبەتەکان چەندین خزمەتگوزاری وەک پێدانی قەرز و سلفە پێشکەش بە فەرمانبەران دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لە سلێمانی تیمەکانی پرۆژەی “هەژماری من” ی بەسەرکردەوەو ڕایگەیاند بەتەواوبونی ئەو پرۆژەیە فەرمانبەران و مووچەخۆران لەچەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سودمەند دەبن.
“پرۆژەی هاژماری من پرۆژەیەکی گرنگ و پێویستی ئەم قۆناغەیە و بەتەواوبونی ئەو پرۆژەیە کێشەی کاش و نەبونی سیولە بەتەواوی چارەسەر دەبێت”، و وەزیری دارایی وای وت.
جگە لەوە فەرمانبەر دەتوانێت پرۆسەی حەواڵە و کڕینی کاڵا بە شێوەی ئەلکترۆنی و راکێشانی پارە لەوڵاتان و چەندین کارئاسانی تر لەڕێی کارتی هەژماری منەوە ئەنجام بدات.
بهپێی دوایین زانیارییش كه وهزارهتى دارایی ههرێم له رۆژى 17.12.2023 بڵاویكردهوه، زیاتر لە 180 هەزار فەرمانبەر و سەدان هاوڵاتی ئهم کارتهیان وەرگرتووەتەوە.