بالیسان زۆرترین بارانی لێ باریووە

ئەمساڵ لە هەولێر سێ هێندەی ساڵی پار باران باریووە

964+

فەهمی نەبی

کشتوکاڵی هەولێر ئاماری باران بارینی ئەمساڵی بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی ساڵی پاریشی لەگەڵ داناوە، ئەمساڵ  بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەولێر سێ هێندە باران باریووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024 بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر، رێژەی باران بارینی بڵاوکردەوە، لە بالیسان و شەقڵاوە زۆرترین رێژەی باران بارین تۆمارکراوە.

ئەمساڵ لە بالیسان 642 ملیم باران باریووە، بەڵام ساڵی پار 228.4 ملم باران باریووە، لە شەقڵاوە ئەمساڵ 596.5 ملم باران باریووە و ساڵی پار تا ئەم کاتانە 169.8 ملم باران باریبوو.

لە سەنتەری شاری هەولێر ساڵی پار تا ئەم کاتانە تەنیا 74.3 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ ئەو رێژەیە سێ هێندەیە، تا دوێنێ سێشەممە 205.3 ملم باران باریووە.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

باران و بەفر بەرداوام دەبێت

باران و بەفر بەرداوام دەبێت