بەفریشی لەگەڵە

باران و بەفر بەرداوام دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارین لەکاتی جیا جیادا و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەندی دەبێت و ناوچە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوە بارانی کەم کەمی هەیە، رێژەی باران بارین لە ئەمڕۆدا لەم ناوچانە کەمێک زیاتر دەبێت بەتایبەت لە( قەڵادزێ، دوکان، رانیە، کۆیە و بەشی باکوری رۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر) لەئێوارەدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 24.1.2024
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند (10– 15 ) کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان (7–9) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى