حاسڵات ئەمڕۆ

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: دەبێت غەزە لەژێر سەرکردایەتی فەلەستین بێت

964+

ژووری هەواڵ

ریشی سووناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، پێویستە فەلەستین ئیداری غەزە بگرێتەوە دەست، ئوسامە حەمدانیش کە یەکێکە لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت هاوڵاتیان پێویستە هەڵیبژێرن کێ سەرکردایەتیان بکات.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئەوەش دەڵێت، پێویستە رێگەبدرێت هاوکاری مرۆیی بنێردرێتە غەزە، ئەم وتانەی سووناک لەکاتێکدایە لەشەقامەکانی ئیسرائیل خەڵک گردبوونەتەوە دژی ناردنی هاوکاری بۆ غەزە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئاماری نوێی کوژراوانی راگەیاند، لە ماوەی 110 رۆژی جەنگی ئیسرائیل و حەماس 25700 کەس کوژراون، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش دەڵێت، لە کۆی 24 نەخۆشخانەی غەزە تەنیا لە حەوت نەخۆشخانە بریندارەکان چارەدەکرێن و ئەوانی دی بەتەواوی وەستاون.

یسرائیل کاتس وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت گەر حیزبوڵڵا تا باشوری رووباری نیتالی نەکشێتەوە ئەوا لوبنان باجەکەیدەدات، ئێمە درێغیش ناکەین لە کردەوەی سەربازی بەرامبەر ئێران و هاوپەیمانەکانی.

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسێکی گروپێکی گەڕان و نوێنەری ناوخۆیی بڵاویکردەوە، بەهۆی داڕمانی کانێکی زێڕ لە ڕۆژئاوای مالی زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی روسیا بەناوی ئێل-٧٦ لە پارێزگای بێلگۆرۆد لە باشووری رۆژئاوای روسیا کەوتە خوارەوە و 65 دیلی ئۆکرانی و 9 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابوو هەموویان گیانیانلەدەستداوە.

100 هێرش لەماوەی 24 کاتژمێردا

100 هێرش لەماوەی 24 کاتژمێردا