حاسڵاتی رووداوەکانی دەوروبەر
ئوردن سوریای بۆردومان كرد و ئیسڕائیلیش هه‌ڕه‌شه له لوبنان ده‌كات
964+
خه‌ریكه گرژی ده‌كه‌وێته نێوان ئوردن و سوریا و به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی ململانێیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه‌ی فڕۆكه‌كانی ئوردن له خاكی سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هیچ بیانوویه‌كیان نییه.
فڕۆكه‌كانی ئوردن قاچاخچی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌نه ئامانج له خاكی سوریا و ئه‌مڕۆ نۆ كه‌سیان كوشتوه، یه‌كه‌مجاریشه سوریا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت.
پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی پلانێكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس رابگرن، پێنج وڵاته‌كه به سه‌ركردایه‌تی سعودیه ده‌یانه‌وێت به پلانێك، كه پێشكه‌شی ئه‌مریكای ده‌كه‌ن، شه‌ڕ رابگرن و كۆتایی به بارودۆخی غه‌زه بهێنن.
سوپای ئیسرائیل داوای له دانیشتووانی هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی شاری خانیونس كردووه، شوێنه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و بچنه شوێنی دیكه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سوپاكه رایگه‌یاند، شاری خانیونسیان گه‌مارۆ داوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له رێگه‌ی میدیای وڵاته‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، شه‌ڕ له لوبنان نزیكه ده‌ستپێبكات، ئه‌گه‌ر حزبوڵای لوبنانی له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل دوورنه‌خرێته‌وه.
جارێكی دیكه ئیسرائیل رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بمێنێت، هه‌روه‌ها ئاشكرایان كرد، دانوستان به‌رده‌وامه بۆ ئازادكردنی بارمته‌كانیان.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی دا له‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداران له غه‌زه و خانیونس بێ شومار زیادی كردووه، ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كان زیادی كردووه و داوایان كرد رابگیرێت.