فەرهاد پیرباڵ وادەڵێت
“فیلمێک دەربارەی برایەتی کورد و فەرەنسا بەرهەم دەهێنم”
+964
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
نووسەر و هونەرمەند فەرهاد پیرباڵ، پێشانگایەکی شێوەکاری کردەوە و پلانیشی هەیە بێتە ناو هونەری گۆرانی و سینەماوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 فەرهاد پیرباڵ دەڵێت، “من وێنەکانم بۆ نوخبەیەکە، بە نیازی فیلمێکی سینەمایشم کە باس لە برایەتی کورد و فەرەنسا دەکات، بەڵام دەستم نەگەیشتووە بە فەرەنسا”.
پێشتر فەرهاد پیرباڵ باسی لەوە کردبووە حەز دەکات کارێکی هونەری لەگەڵ موزیکسانی کورد ، دڵشاد سەعید هەبێت و تا ئێستا پەیوەندی پێوە نەکردووە، پلانیشی هەیە گۆرانی بڵێت.
فهرهاد پیرباڵ ئهمڕۆ سێشهممه 19مین پێشانگای شێوهكاری خۆی له هۆڵی میدیای ههولێر به ناونیشانی “Zoophilia” كردهوه، كه له لایهن گۆڤاری دیوانهوه بۆی رێكخراوه.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح