له 20 هه‌زاره‌وه بۆ 14 هه‌زار دینار
به‌نزینه ئێرانییه‌كه دابه‌زی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى هاتنى رێژه‌یه‌كى زۆرى به‌نزین له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌ئێستادا نرخى ئه‌م به‌نزینه بۆ هه‌ر ده‌به‌یه‌ك شه‌ش هه‌زار دینار هه‌رزان بووه.
به‌نزینى ئێرانى له‌رێگه‌ى ده‌به‌ى داخراوه‌وه ده‌هێندرێته هه‌رێمى كوردستان و هه‌ر ده‌به‌یه‌كیش 18 لیتر له‌خۆده‌گرێت.
فه‌رهاد مه‌حمود هه‌ڵشۆیی، به‌نزینفرۆشێكی پشده‌ره به 964ـى وت، نرخى هه‌ر ده‌به‌یه‌كی به‌نزینى ئێرانى ئێستا به 14 هه‌زار دیناره، كه پێشتر نرخه‌كه‌ى 20 هه‌زار دینار بووه.
وتیشی “ئه‌م دابه‌زینه به قۆناغ بووه و له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو روویداوه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌نزینفرۆشه، جۆرى به‌نزینى ئێرانی جگه له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌شێوه‌یه‌كی فراوانیش له ئیداره‌ى گه‌رمیان و سنوورى هه‌ڵه‌بجه ده‌فرۆشرێت.
ئه‌و خاڵه سنووریانه‌ى كه به‌نزینى ئێرانى پێدا ده‌هێندرێته ناو هه‌رێمی كوردستان، بریتین له ده‌روازه‌كانى په‌روێزخان و باشماغ و كێلێ، به‌ڵام فه‌رهاد هه‌ڵشۆیی ده‌ڵێت، ئه‌وان به‌نزینى خاڵه سنوورییه‌كانى باشماغ و په‌روێزخان ده‌هێننه سنوورى راپه‌ڕین و ده‌یفرۆشن چونكه ئه‌و به‌نزینه‌ى له كێلێوه ده‌هێندرێت زۆر گرانتره.
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌م هه‌رزان بوونه‌ش وتى “رۆژانه رێژه‌یه‌كی زۆرى به‌نزین له ئێرانه‌وه دێت و له‌ناوخۆى هه‌رێمیش كێشه‌و گرفتى به‌نزین نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش هۆكارى دیكه‌یه”.