راپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان راده‌ستكرد
به‌رگرى شارستانى كۆتایی به پشكنینى خانوه‌كه‌ى پێشڕه‌و دزه‌یی هێنا
964+
شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر كۆتایی به پشكنینى ئه‌و خانووه هێنا كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه بۆردومان كرا و و ده‌شڵێت “راپۆرت و به‌ڵگه‌كانمان راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كردووه”.
كاروان میراوده‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى تایبه‌ت بوو به ئه‌وان بۆ پشكنینى خانووه‌كه كۆتاییان به كاره‌كان هێناوه.
وتیشی “100% پشكنینى باڵه‌خانه‌كانمان ته‌واوكرد و ته‌واوى ئه‌و به‌ڵگانه‌شی كه ده‌ستمان كه‌وتن راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان كردووه”.
له‌باره‌ى ئه‌و پار‌چه جه‌ستانه‌ى كه له‌كاتى پشكنین دۆزراونه‌ته‌وه، میراوده‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد “سێ پار‌چه جیاجیاى جه‌سته دۆزرانه‌وه و ئه‌ویشمان راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كردووه و ئه‌نجامه‌كان لاى ئه‌وانه”.
شه‌وى 15 له‌سه‌ر 16ـى ئه‌م مانگه به چه‌ند مووشكه‌كێك ماڵى سه‌رمایه‌دار پێشڕه‌و دزه‌یی بۆردومان كرا و دواى بۆردومانه‌كه‌ش سوپاى پاسدارانى ئێران به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى له‌و مووشكبارانه راگه‌یاند، كه بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدان و بریندار بوونى چه‌ند كه‌سێك كه له‌ناویاندا پێشڕه‌و ده‌زیی و ژیناى كچى بوون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن