دیمه‌نێكی جوتیارانى مه‌خمور له‌كاتى وه‌رگرتنى قڕكه‌ره‌كان... وێنه: هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور
بۆ 60 هه‌زار دۆنم زه‌وى به‌كاردێت
600 جوتیاری مه‌خمور قڕكه‌رى گژوگیاى ناو گه‌نمیان پێدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور ده‌رمانى قڕكه‌ری گژوگیاى به‌سه‌ر جوتیارانى ناوه‌ندى قه‌زاكه‌ى دابه‌شكرد و به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، بێ به‌رامبه‌ر پێیان دراوه.
دابه‌شكردنى ئه‌و ده‌رمانه قڕكه‌ره ته‌نیا رووبه‌ره زه‌ویه ئاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه كه له سنوورى مه‌خمور 60 هه‌زار دۆنم هه‌یه و ساڵانه به به‌روبوومى جیاواز داده‌چێندرێت.
مه‌روان حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى قه‌زاى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و جوتیارانه‌ى خاوه‌ن زه‌وى دێمین دابه‌شكردنى ئه‌و ده‌رمانه نایانگرێته‌وه چونكه ده‌رمانه‌كه تایبه‌ت بوو به زه‌ویه ئاوییه‌كان.
وتیشی “600 جوتیار سوودمه‌ندبوون له وه‌رگرتنى ئه‌و ده‌رمانانه، كه ناویان له هۆبه‌كه‌مان تۆمار كراوه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، دوو جۆر ده‌رمانى قڕكه‌ریان به‌سه‌ر جوتیاره‌كاندا دابه‌شكردووه كه یه‌كه‌میان بۆ قڕكردنى گژوگیاى په‌لك پان و دووه‌میشیان بۆ له‌ناوبردنى گیا په‌لك باریكه‌كانه.
هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌و قه‌زایه بڵاویكرده‌وه، دابه‌شكردنى ئه‌و ده‌رمانانه له‌چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پلانی كشتو‌كاڵى وه‌رزییه بۆ ساڵانى 2023 – 2024 .