حەوت کەسی بریندار کرد

لە سێمێل سۆپای غاز ماڵێکی سووتاند

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی سۆپای غاز ماڵێک ئاگری گرت لە گوندی هاجنسی لە قەزای سێمێل بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.

بەپێی زانیاریەکانی 964 حەوت ئەندامی خێزانێک  بریندار بوون، بەهۆی غازی سۆپاکە و هەناسە تەنگییەوە دوو کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.

بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـى وت، درەنگانی شەوی رابردوو پەیوەندی بە تیمەکانمانەوە کرا لە قەزای سێمێل کە ئاگر لە ماڵێکی گوندی هاجسنێ کەوتووەتەوە.

وتیشی، حەوت ئەندامی خێزانێک تووشی هەناسە تەنگی بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، تەنیا دوو کەس باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان، هەروەها رێژەی سووتان نادیارە.

ئاماژە بەوەشکرد، هۆکاری ئاگرەکەش بوونی سوپایەکی غاز بووە لە دەروازەی هوڵی ماڵەکەدا و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە خەوتبوون و بەهۆی هەناسە تەنگیەوە نەیان توانیووە خۆیان رزگار بکەن، تا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەشتوون و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردوون.

گوندی هاجنسێ دەکەوێتە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی