چی کردووە؟
محەمەد سه‌ڵاح له شانازیی عه‌ره‌به‌وه بووه “شانازیی راكردن”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانه‌ی لیڤەرپوول لە چەند کاتژمێری رابردوودا لە سۆشیال میدیا رووبەڕووی هه‌ڵمه‌تێكی گەورەی توڕەیی هاندەرانی تۆپی پێی میسری بووەتەوە.
دوێنێ یەکشەممە، سەڵاح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەرکەوت، تێیدا باسی لەو ڕەخنانەی کرد کە ڕووبەڕووی بووەتەوە بەهۆی ده‌رنه‌كه‌وتنی به ئاستێكی باش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاستەی لەگەڵ لیڤەرپوول ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌ڵاح جەختیشی لەوە کردەوە خۆی به‌و قسانه سەرقاڵ ناكات و وتیشی “لە کۆتاییدا هەموو تاکێک ئازادە بۆچوونی خۆی دەرببڕێت”.
سەڵاح رەتیکردەوە باس لە وردەکاری ئەو پێکانە بکات کە لە یارییەکەی بەرامبەر غانا لە گه‌ڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2023 تووشی بوو.
جەختیشی لەوە کردەوە، هه‌ماهه‌نگی له نێوان لیڤەرپوول و فیدراسیۆنی میسر سه‌باره‌ت به پێكانه‌كه‌ی كراوه و بریاره به‌یه‌كه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوبكه‌نه‌وه.
چاودێرانی هه‌ڵبژارده‌ی میسر سه‌ریان سوڕما لە لێدوانەکانی یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول، كه رایگه‌یاند سەڵاح ده‌گه‌ڕێته‌وه ئینگلتەرا بۆ چارەسەرکردن، ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر تیپه‌كه بگاتە یاری کۆتایی پاڵەوانیه‌تییەکە رێگەی پێدەدرێت بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی میسر.
زۆرێک لە هانده‌رانی میسر له سۆشیال میدیا هاشتاگی “شانازیی راكردن”یان دەستپێکرد وەک دەربڕینی تووڕەیی لە ره‌فتاری سەڵاح و جێهێشتنی كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی میسر، له كاتێكدا پێشتر نازناوی “فخر العرب – شانازیی عه‌ره‌ب”یان به‌و یاریزانه داوه.
سەڵاح بەهۆی ئەم هەڵسوکەوتەوە لە رەخنەی ئه‌ستێره ناودارەکانی میسر به‌ده‌ر نه‌بوو، ئەحمەد حسام میدۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی میسر، داوای لە سەڵاح کرد بڕیارەکەی پاشەکشە بکات.
هەروەها لە پلاتفۆرمی ئێکس پشتڕاستی کردەوە کە ئەم رەفتارە لەگەڵ مێژووی سەڵاح لەگەڵ هەڵبژاردەی میسردا ناگونجێت.
محەمەد زیدان، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی میسر، لە دەرکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لە کەناڵی ئەلعەرەبییە رایگەیاند، بەهۆی رەفتارەکانییەوە، جەماوەر لە محەممەد سەڵاح نا‌ئومێد بوون، لاوونیشیکردەوە، هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون رۆڵی سەرکردە بە تەواوی بگێڕێت.
هانی رەمزی، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی میسر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا باسی لە کاریگەریی بڕیارەکەی سەڵاح لەسەر هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی میسر کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دادپەروەرانە نییە سەڵاح لە کاتی پاڵەوانیه‌تییەکەدا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی میسر دوای چاکبوونەوەی لە پێكانه‌كه‌ی.