دیمەنێک لە شارەدێی تەوێڵە _ وێنە: 964
ئامادەبن و پارەش ببەن
سبەینێ لە تەوێڵە نەوت دابەش دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەینێ بەشە نەوتی خەڵکی تەوێڵە لە نەوتەکەی حکومەتی عێراق بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی نارد دابەشدەکرێ، کە ئەگەر چوون بۆ وەرگرتنی با 60 هەزار دینارتان پێبێت.
شارەوانیی شارەدێی تەوێڵە مەبەستیەتی خەڵکی خانەخوێ هەموو ئاگاداربن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22.1.2024، عیماد محەمەد، سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە بە 964ی وت، دانیشتووانی شارۆچكەی تەوێڵە و دەوروبەری ئاگاداربن، سبەی رۆژی سێشەممە 23.1.2024، نەوت لە سنووری شارەدێی تەوێڵە دابەش دەکرێ.
بە قسەی ئەوبێت، بۆ هەر خێزانێک پێویستە، كۆپی فۆرمی خۆراك، كارتی نەوت و بڕی 60 هەزار دیناریان پێبێت، کاتێک دەچن بۆ وەرگرتنی بڕە نەوتەکە، کە 200 لیترە و هەر خێزانێک بەرمیلێکی پێدەدرێت.
لە بارەی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە، رۆژی 8.1.2024، محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەکانی پارێزگای سلێمانی بە 964ی وت، ئەو بڕە نەوتەی بۆ سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان دەنێردرێ، تەنیا بەشی ناوچە شاخاوییە ساردەکان دەکات و لە ناو شار دابەشی ناکەن.