ئاگادارى

رۆژى چوارشەممە کەس سەردانى بەشى مۆڵەت نەکات

964+

وریا فەتاح

وەزەرەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم، ئاگادارى سەرجەم هاوڵاتیان دەکات، رۆژى چوارشەممەى داهاتوو، کەس سەردانى بەشى مۆڵەتى شۆفێرى لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆ نەکات.

لە ئاگادارییەکەى بەشى راگەیاندنى وەزارەتى ناوخۆدا هاتووە، ، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24.1.2024، سەردانی بەشی مۆڵەت شۆفێرى لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نەکەن.

هەرچەندە کێشەکە روون نەکراوەتەوە، بەڵام بەپێى ئاگادارییەکە، تا چارەسەرکردنى هەندێ وردە کێشەى تەکنینکى پێویستە هاوڵاتییان سەردان نەکەن.

لە ئاگادارییەکەدا داوا لە هاوڵاتییانى دەرەوەى شارەکان کراوە، رۆژى پێنجشەممەى داهاتوو سەردان نەکەن و کارەکانیان بۆ هەفتەى داهاتوو رابگرن، ئەوەش لەبەر هۆکارى نوێکردنەوەى سیستەمەکە و ئەگەرى چارەسەرنەبوونى کێشەکە.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، تیمەکانیان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ کە ڕۆژی پێنج شەممە کاروباری خەڵک ئاسایی ببێتەوە و ئاگادارییەکەش ئەو هاووڵاتیانە ناگرێتەوە کا تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام دەدەن.