چۆن باسی موچەی هەرێمیان کردووە؟

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کوبوونەوە

964+

توانا نەقی

لەسەر چەندین پرس و بەتایبەت پرسی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و عێراق سودانی و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.

بە پێی ئەو راگەیەندراوەی نوسینەگەی سودانی کە دەست 964 کەتووە، لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات، پرسە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێ کران ، و جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە، بە مەبەستی چەسپاندن و بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری بەدەست هاتوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە پێویستی چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، بەگوێرەی دەستوور و یاسا، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بە شێوەیەک کە گەرەنتی بکات مافەکانیان و هێز و سەرچاوەی بژێوی ژیانیان مسۆگەر دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی فیدراڵ بۆ ناردنی بڕە پارەی هەرێم داوای لیستی موچەی فەرمەانبەرانی لە هەرێم کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە و دیاریش نییە ئەو بڕە پاریە کە نزیکەی 700 ملیار دینارە کەی دێت لە بەغداوە بۆ دابەشکردنی موچە.

هەر دوێنێ یەکشەممە، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، وەزیری دارایی عێراق پێی وتوون بەغدا پابەند دەبێت بە ناردنی 618 ملیار دیناری مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، “بەڵام بە مەرجێک بەغدا وردبینی لە لیستی موچە و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا بکات و داتای تەواویش لەوبارەیەوە بدرێت بە بەغدا”.

وەزارەتی دارایی عێراق ناوەڕاستی ئەم مانگە نووسراوی بۆ سەرجەم دامودەزگاکان کردووە لیستی موچەخۆرەکانیان بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی بە مەبەستی وردبینیکردن، لەناویاندا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمیش هەیە.

وا چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە هەمواری یاسای بوودجەی عێراق بنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەگەر بەو شێوەیەی دەنێردرێت پەسەند بکرێت، کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا دوو ساڵی داهاتوو چارەسەر دەبێت.

دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەب...

دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە