شەوى رابردوو گیانى بەخشى
ھەردوو تۆمەتباری کوشتنی رێپێدراوەکەى پۆلیسى سلێمانی دەستگیرکران
964+
وريا فەتاح
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی کوشتنی رێپێدراوەکەى پۆلیسى سلێمانى راگەیاند کە شەوى رابردوو لە رووبەڕووبونەوەیەکى چەکداریدا لە شەقامی پیرەمێردى سلێمانى، گیانى بەخشى.
دەزگاکە بڵاوی کردووەتەوە، لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس، هەردوو تۆمەتباری تەقەکەری رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی پیرەمێرد دەستگیرکران.
شەوی رابردوو کاتژمێر 10:00 بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، بەڵام دوتر رووبەڕوبونەوەی چەکداری روویدا و بەهۆیەوە رێپێدراوێکى پۆلیس گیانى بەخشى و دوو کارمەندی تر بریندار بوو.