بە تۆمەتی بەرتیل

بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور بە تۆمەتی بەرتیلوەرگرتن دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای نەوتی باکوور سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون بووە بۆ کاری بەڵێندەرایەتی چاودێری لە ناوچەی کەرکوکی دوو.

ئەو تۆمەتبارە بەرتیلی لە بەڵێندەرێکی پاراستنی بیرە نەوتەکان وەرگرتووە و دوای ئەوەی پێیان زانیوە دەستگیرکراوە.

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە پارێزگای کەرکوک تیمێکی بەدواداچوونی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، کە هاوکاری و دەرچوونی موزایەدە بۆ بەڵێندەرانی پاراستنی بیرەکان دەکەن بە بڕە پارەیەکی دیاریکراوی مانگانە وەک بەرتیل.

دەستەی دەستپاکی دەڵێت، بە فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە، هەرچەندە ئاماژە بە بڕی بەرتیلەکە نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو کەسە مانگانە پارەی لەو بەڵێندەرانە وەرگرتووە.

هەر لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو دا دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت فەرمانی گرتن لەلایەن دادگاوە بۆ هەشت کارمەندی کۆمپانیای نەوتی میسان دەرکراوە بە تۆمەتی گەندەڵی و سەرپێچی دارایی، کە ئەو کارمەندانە گەندەڵییان کردووە لە پێشینەی کارکردن بە بڕی 8 ملیار دینار.

هەشت کارمەند زیاتر لە هەشت ملیار دیناریان بردووە

هەشت کارمەند زیاتر لە هەشت ملیار دیناریان بردووە