محەمەد عەباس شێرپەنجەی تێپەڕاند

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هونەرمەند محەمەد عەباس بارامی شێرپەنجەی تێپەڕاند و 1800 ئاواز و گۆرانی نوێشی ئامادەیە و دەشڵێت، زیاد ئەسعەد تەندروستی جێگیرە.

ماوەی دوو ساڵ دەبێت محەمەد عەباس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی “شێرپەنجەم تێپەڕاندووە و تەندروستیم جێگیرە، هۆکاری کەمی بەرهەمیشم بڕی تێچوونی زۆرە و دەنا 1800 ئاواز و گۆرانی نوێم ئامادەیە”

محەمەد عەباس لەگەڵ ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ زیاد ئەسعەد دوو هاورێی دێرنن و بەردەوام پێکەوە گفتوگۆ دەکەن، لە بارەی دۆخی تەندروستیەوە وتی” زیاد ئەسعەد تەندروستی جێگیرە و چارەسەری سروشتی وەردەگرێت “.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح