لە ماوەت دەستگیرکرا
لە سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکى دزی و لە رانیە فرۆشتى
964+
وریا فەتاح
لەلایەن پۆلیسەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکى دزیى بوو و لە رانیە فرۆشتبووى، بەپێى سۆراغى 964، ئەوە چوارەم حاڵەتى دزیى کردنە لە ماوەى 21 رۆژى رابردوودا لە سنورى سلێمانى.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى، قسەى بۆ 964 کرد و رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەبەردەم ماڵەكەی لە قەزای سەیدسادق ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكردو و توانرا ئۆتۆمبێلەكە لەقەزای رانیە بدۆزرێتەوەو كە تۆمەتبار فرۆشتبووی.
تۆمەتبارەکە کە تەمەنى 36 ساڵە، بەوتەى سەرکەوت ئەحمەد، توانراوە لە قەزاى ماوەت بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت و بە مادەى 446 لە یاساى سزادانی عیراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەپێى سۆراغى 964، لە 21 رۆژى ساڵى نوێدا، چوار حاڵەتى دزینى ئۆتۆمبێل لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى تۆمارکراوە.