لە سلێمانییەوە شەتداون کراوە

سێ کاتژمێرە قەزای پێنجوێن بێ کارەبایە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێرە کارەبای تەواوی قەزای پێنجوێن کوژێندراوەتەوە و هۆکارەکەشی شەتداون کردنی کارەبایە لە سلێمانییەوە.

لە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆشدا سێ کاتژمێری دیکە کارەبای قەزای پێنجوێن بڕاوە.

جەمال سەعید بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای قەزای پێنجوێن لە بارەی بڕانی کارەباوە بە 964ـی وت، هۆکاری کوژاندنەوەی کارەبای قەزای پێنجوێن ئەوەیە کە لە پارێزگای سلێمانی کارەبای نیشتمانی شەتداون بووە و لە سلێمانییەوە پێیان راگەیاندوون کە کارەبا بکوژێننەوە.

وتیشی، ئەوەشیان پێ وتراوە کە کارەبا هەڵنەکرێتەوە تاوەکو ئاگاداریان دەکەنەوە، لەبەر ئەوەش دیار نییە کەی کارەبای قەزاکە هەڵدەکرێتەوە و ئاسایی دەبێتەوە.

لە کاتژمێر 8:00ـی ئەمشەو، کارەبای تەواوی قەزای پێنجوێن کوژاوەتەوە و تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کارەبا لە پێنجوێن نییە، لەکاتێکدا کارەبای قەزاکە 24 کاتژمێرییە و هیچ مۆلیدەیەک نییە وەک جێگرەوەی کارەبای نیشتمانی قەزاکە.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردووشدا، کارەبای قەزای پێنجوێن بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەکوژێندرایەوە.

چەندین جاریش، هاوڵاتیانی پێنجوێن لەسەر کوژاندنەوەی کارەبا، رێگای ملەکەوەیان گرتووە، یاخوود هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر کارەبای پێنجوێن دەستیپێ...

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر کارەبای پێنجوێن دەستیپێکرد