ژینگه: كۆتایی پێدێنین
“سووتاندنى تایه‌ى ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر بووه‌ته دیارده”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كه سووتاندنى تایه‌ی ئۆتۆمبێل له سنوورى هه‌ولێر بووه‌ته دیارده و ئه‌وانیش كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى.
هۆكارى سووتاندنى ئه‌و تایانه وه‌ك دڵشاد هیرانى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه به 964ـى وت، ئه‌وانه‌ى ده‌یسووتێنن بۆ ئه‌وه‌یه سوود له ته‌لى ناو تایه‌كه وه‌ربگرن، كه له بازاڕ ده‌فرۆشرێته‌وه.
وتیشی “دیارده‌كه له سنووره‌كانى ناحیه‌ى رزگارى، كه‌سنه‌زان، داره‌توو و گه‌ڕه‌سۆر به فراوانى ده‌بیندرێت”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر سووتاندنى تایه‌ى ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركراون و لێپرسینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵدا كراوه، ئه‌وانیش پلانێكی تایبه‌تیان هه‌یه كه بۆ نه‌هێشتن یان كه‌نمكردنه‌وه‌ى دیارده‌كه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌پێی رێنمایی ژینگه‌یی، سووتاندنى تایه و پیسكردنى ژینگه سزاى تایبه‌تى له‌سه‌ره و ئه‌ویش پشت ده‌به‌ستێت بە یاسای پاراستن و چاککردن لە ھەرێمی کوردستان ژماره 8ـی ساڵی 2008، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.