وێنه‌یه‌ك له نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ... وێنه: 964+
مه‌رجیشی هه‌یه
خوێندنى باڵا له‌و كه‌سانه خۆشده‌بێت كه له دكتۆرا وه‌رگیراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاریدا لە پارەی خوێندنی ئه‌و كه‌سانه خۆشبێت، كه له دکتۆرا وەرگیراون و له سێ یەکەمە دانەمەزراوەکانن له هه‌رێمی كوردستانن.
مەبەست لە سێ یەکەمەکان، تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە، کە لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی بەشەکانیان یەکەم و دووەم و سێیەم بوونە و دانەمەزراون.
نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ده‌ست 964 كه‌وتووه، کە لە رۆژى 17.1.2024 دەرچووە، رووى له‌و خوێندكارانەی دکتۆرایه، كه لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان وەرگیراون و لە خوێندنی بەکالۆریۆس یەکەم و دووەم و سێیەم بوون، پێیان ده‌ڵێت “لە تەواوی کرێی خوێندنی پارالێل بۆ خوێندنی دکتۆرا دەبەخشرێن”.
لێخۆشبوونەکە مەرجێكی تێدایه، ئه‌ویش پێویسته خوێندکارەکە لە کاتی خوێندنی ماستەر لە بەخشینی کرێی خوێندن، یان داشکاندن سوودمەند نەبووبێت.