یەکێک لە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان پشکنینی بۆ دەکرێت. وێنە:دەزگا عێراقییەکان.
چەندیان لە پشکنین دەرنەچوون؟
50 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی عێراق پشکنینی مادەی هۆشبەریان بۆ کراوە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە نیسانی ساڵی رابردووەوە بڕیاردراوە پشکنین بۆ ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتەکەی بکات تا دڵنیابێت و بزانێت چەندیان بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن، پشکنینیان بۆ 50 هەزار کارمەند کردووە.
حوسێن ئەلتەمیمی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مادەی هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی قسەی کردووە دەڵێت، لەو کاتەوە سەرقاڵی ئەنجامدانی ۆرک شۆپن لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو پشکنینە بۆ پێشخستن و باشترکردنی پرۆسەکە.
بەوتەی ئەو بەرپرسە پشکنینەکە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ دەگرێتەوە، لەو ماوەیەی پشکنینان کردووە بۆیان دەرکەوتووە، رێژەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەناو ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ بەڕێژەی %1 هەیە.
لەبارەی چارەنووسی ئەوانەی کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن و بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکانن، حوسێن ئەلتەمیمی وتویەتی، دەخرێنە ناو سەنتەرێکی تایبەت بەچارەسەرکردنی مادە هۆشبەرەکان، دوای چاکبوونەوەیان مۆڵەتی یەک مانگ پشوویان پێ دەدرێت.