بۆچی ئەو کارە دەکەن؟

بەردی گەورە لەناو باخچەکانی سلێمانی دادەندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بەردی گەورە دەخاتە ناو باخەچەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری باخچەکانیش دەڵێت، بۆ دوو ئامانج ئەو کارە دەکەن.

ئەو بەردانە لە شاخەکانەوە دەهێندرێن و بە چەند قۆناغێک دەگەیەندرێنە ناو باخچەکان.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پێشتر باخچەکان بووبوون بە ساحەی یاریی دووگۆڵی و چیمەنەکان زۆر خراپببوون و پێیان چارەسەر نەکراوە، بەڵام دانانی ئەو بەردانە چیمەنی باخچەکان دەپارێزێت و چیتر یارییان تێدا ناکرێت.

بەوتەی ناوبراو، ئامانجێکی تری دانانی ئەو بەردانە بۆ جوانییە، کە لەگەڵ چیمەن و داری باخچەکاندا دیمەنێکی سروشتیی جوان بە سەردانکەرانی باخچەکان دەبەخشێت.

لەناوشاری سلێمانی نزیکەی 500 باخچە بوونیان هەیە.

“پلانەکەمان وایە ئەو بەردانە بۆ زۆرینەی باخچەکانی ناوشاری سلێمانی دابین بکەین و دەستمانپێکردووە”، بەهرۆز سالار وای وت.

باخچەکانی سلێمانی پلانی بەرهەمهێنانی 500 هەزار نەمام و ...

باخچەکانی سلێمانی پلانی بەرهەمهێنانی 500 هەزار نەمام و گوڵی هەیە