کەشوهەوای 964
لەماوەی پێنج رۆژدا شەش پلە بەرزتربووەتەوە
پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
964+
ژووری هەواڵ
پێشبینی کەشناسی ئەوەیە ئەمڕۆ هەینی و بەیانی پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز ببنەوە.
چەند رۆژێکە بەهۆی کۆتایی هاتنی شەپۆلی باران، رۆژانە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە، بەراورد بە پێنج رۆژ لەمەوبەر نزیکەی شەش پلە بەرزتر بووەتەوە.
پێشبینیەکانی بەشی پێشبینی کەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم بەمجۆرەیە:
ئەمڕۆ هەینی 19.1.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور.
خێرایى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى